۱۳۸۹ اسفند ۵, پنجشنبه

كه‌مپینی نابۆدیپۆرت


كه‌مپینی نابۆدیپۆرت
دوای ڕۆژی 17/2/2011كه‌خه‌لكی ئازادی خوازی شاری سلێمانی بۆپیرۆزبای له‌خه‌لكی تونس و میسر وه‌هۆشیاری دان به‌ده‌سه‌ڵات و چاكسازی ڕیشه‌ی وه‌داواكاری و ویسته‌ ئینسانی و به‌هه‌قه‌كانی خۆیان بون ڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان.به‌ڵام ئه‌وخۆپیشاندان و ڕێپێوانانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی به‌ توند و تیژی كێشرا وه‌له‌ونێوانه‌ دا 3گه‌نج كوژران و123كه‌س بریندار بون.
ئه‌و وه‌زعه‌نوێه‌ی كه‌ به‌ سه‌شاری سلێمانی و به‌ گشتی هه‌موكوردستان و عێراق دا زاڵ بووه‌
له‌لایان كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئه‌منیه‌تی په‌نابه‌ری سیاسی ئێرانی كه‌به‌هۆی له‌سه‌ر كار بونی دیكتاتۆریه‌ت ی ئیسلامی وه‌ نه‌بونی ئه‌منیه‌ت وئازادی وبونی زیندان و سێداره‌ و خه‌فه‌قان ڕویان كردۆته‌ كوردستان و بونه‌ته‌ په‌نابه‌رله‌مه‌ترسی دایه‌
كۆماری ئیسلامی كه‌له‌عێراق و كوردستانی عێراق هێزێكی زۆری هه‌یه‌و له‌وباره‌دۆخه‌ی كه‌ئیستابه‌سه‌رناوچه‌كه‌دازاڵ بووه‌ ده‌یه‌وێت به‌ یارمه‌ تی ده‌سه‌ڵات دارانی ناوچه‌كه‌كه‌ڵك وه‌رگرێت و فشار بخاته‌ سه‌رپه‌نابه‌رانی سیاسی ئێران ودیپۆرت یان تیرۆریان بكات .
ئێمه‌وه‌ك كه‌مپینی نابۆدیپۆرت زانیاریتان پی ده‌ده‌ین كه‌ له‌رۆژانی رابردودا چه‌ندین كه‌س له‌ په‌نابه‌رانی سیاسی له‌لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دیپۆرتی ئێران كراونه‌ته‌وه‌ .ئه‌وه‌ لای هه‌مولایه‌ك ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێكی سیاسی ڕاده‌ستی ئێران بكرێته‌وه‌ سزای له‌ سێداره‌ دان یان زیندان وئه‌شكنجه‌چاوه‌ڕانی ده‌كات
بۆیه‌ ئێمه‌داوا له‌خه‌لكی ئازادی خوازورۆشن بیروهه‌رمروڤێكی به‌هه‌ڵوێست له‌ هه‌رشوێنێك ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوانی له‌په‌نابه‌رانی سیاسی ئێرانی بكه‌ن كه‌ ئیستا له‌ كوردستان و عێراق دا په‌نابه‌رن.
ئه‌م بانگه‌ وازه‌بۆ :
خه‌لكی ئازادی خوازی كوردستان و عێراق بۆپشتیوانی كردن له‌ په‌نابه‌رانی سیاسی ئێرانی

___________________________________________________________
به‌ پێی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی كه‌ تائێستا به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوه 15 كه‌س له‌لایان ده‌سه‌لاته‌وه‌دیپۆرتی ئێران كراونه‌ته‌وه وبه‌داخه‌وه‌تائێستاهیچ هه‌واڵ و زانیاریه كمان له سه‌ردیپۆرت كراوان نیه‌
 كه‌مپینی نابۆدیپۆرت ئه‌وكاره‌ناشیاوه ئیدانه‌ده‌كات و داواده‌كات به‌زوترین كات‌  دیپۆرتی چالاكانی سیاسی بۆ ئێران‌ ڕابگیرێت وه‌ داواله ریَكخراوی ماڤی مرۆڤ وه‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرتوه‌كان ده‌كات كه په نابه‌رانی سیاسی ئێرانی كه ژیانیان له‌ مه‌ترسی دایه به‌زوترین كات‌ بۆ وڵاتی سێهه‌م بنێریت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر